ئەپڵ دانی نا بەبوونی كێشەیەك لە ئایفۆن 8

‌نموونەیەك لە ئایفۆن 8

وێستگە نیوز-

بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی ئایفۆن، ئەوانەی ئایفۆن8 یان كڕیووە، لەئێستادا رەخنەی زۆری لێدەگرن، بەوەی لەكاتی ئەنجامدانی تەلەفۆن كردندا رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە لەگەڵ ئەو ڤێرژنە نوێیەی ئافۆندا.

بەشێكی زۆری ئەوانەی كێشەیان بۆ دروستبووە، سكاڵایان تۆماركردووە و ئاشكرایانكردووە، كە لەكاتی تەلەفۆن كردندا، دەنگێكی نەشاز و تەشویش لە سپیكەری تەلەفۆنەكەوە دێتە بەرگوێیان كە بێزاریان دەكات.

ئاشكراكردنی ئەو كێشەیەی ئایفۆن8 كاتێك روویدا، كە یەكێك لەبەكارهێنەرانی ئەو مۆبایلە زیرەكە، كێشەكەی ڤیدیۆ گرتووە و لەسەر ماڵپەڕی یوتیوب بڵاویكردۆتەوە، بەشێكی زۆری بەكارهێنەرانی مۆبایلەكەی ئەپڵ، لەكۆمێنتدا ئاماژەیان بەهەمان كێشە كردووە.

بەپێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی (زە فێرج)ی تایبەت بە هەواڵە تەكنەلۆژییەكان، ئاماژەی بەوەكردووە، كە كۆمپانیای ئەپڵ دانی ناوە بە بوونی ئەو كێشەیەدا و بەڵێنیشداوە كە بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.

لەئێستادا ئایفۆن 8 دوای بڵاوبوونەوەی لەبازاڕەكانی ئەمریكا و بازاڕە جیهانییەكان، نرخەكەی لە 699 دۆلاری ئەمریكیەوە دەستپێدەكات.




د.ف


PM:09:48:28/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 19524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت