سەندنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لە كورد دەخرێتە دەنگدانەوە

‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

وێستگە نیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سەندنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار لە كورد كۆببێتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چەندین پڕۆژە یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە و دەكرێ و دەنگییان لەسەردەدرێت، لەوانە پێشنیاری ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان و كۆمسیۆنەكەی و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیش لەدانیشتنەكەدا ئامادە دەبێت.

ھەروەھا، بڕیارە سەندنەوەی متمانە لە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار بخرێتە دەنگدانەوه بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە 80 واژوو كۆكراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ھەرێمی كوردستان رۆژی 25 ئەیلوول ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدا، سەركردەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ وەك كاردانەوە چەند لێدوانێكیانداوە وەك فشار بۆسەر ھەرێمی كوردستان.


د.ف


AM:08:45:27/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 5480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو