ئومێد خۆشناو: تره‌مپ رازی بوو دان به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنێت
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئیسرائیل، سه‌رۆكی ئه‌مریكای رازیكردووه دان به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بنێت.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "موژده....موژده، تكایه ئاڵای كوردستان هه‌ر ئێستا له‌سه‌ر خانووی ماڵه‌كانتان بڵند بكه‌ن دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه".
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت: "سه‌رۆك ناتانیاهۆ سه‌رۆك تره‌مپی رازی كرد بۆ دان نان به ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌بێت ئه‌مریكا ئێواره‌ی 25ی ئه‌یلول به فه‌رمی رایبگه‌یه‌نێت كه رێز له ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه ده‌گرین".
نووسیویشیه‌تی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشتی وتارێك ده‌كات له باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتێكدایه كه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌تێكڕای ده‌نگی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، راگه‌یاند و هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه تاكلایه‌نه سه‌قامگیری تێكده‌دات و پشتیوانی بۆ سه‌روه‌ری عیراق و یه‌كپارچه‌یی و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، لە رۆژی 5ی ئەیلولیش بانگەشە دەستی پێكردووەو تا 22ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە وڵاتی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان دژایه‌تی خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه كه پشتیوانی ناكه‌ن و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌م مانگه‌دا كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
AM:09:30:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 32438
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت