دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی یه‌كێتی بڕیاریاندا به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
دوو په‌رله‌مانتاری تری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاریاندا به‌شداری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێشێلكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ویه‌كگرتوو كه وا رێككه‌وتوون دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مان بۆ چاككردنی بژێوی ژیان خه‌ڵك بێت، به‌ڵام وانییه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا جه‌عفه‌ر ئیمنیكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017 بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 11، ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن.
به‌وته‌ی فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دوو ته‌وه‌ره، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه و درێژ ده‌كرێته‌وه و ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره و ئه‌ویش درێژده‌كرێته‌وه".
عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له دوایین كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌وز رێكه‌وتین كه دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مان بۆ چاكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان بێت".
عیزه‌ت سابیر ده‌ڵێت: "به‌ڵام به داخه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێكه‌وتنه‌كه‌ی شكاند".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوو شاهیدن. بۆیه ئه‌مڕۆ به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌م".
هاوكات عه‌باس محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان لادانه له رێكه‌وتنه 7 خالیه‌كه......"
عه‌باس محه‌مه‌د له په‌یامێكدا كه بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، نووسیویه‌تی: "هێشتا مه‌ره‌كه‌بی رێكه‌وتنه حه‌وت خاڵییه‌كه وشك نه‌بۆته‌وه له دانیشتنی دوه‌می په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانتان به‌لاڕێدا بردووه و بێ متمانه‌یتان دروست كرده‌وه".
عه‌باس محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌ڵێنمان نه‌دا دانیشتنی دووه‌م له‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان ئه‌وه‌بێت كه كات دراوه به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن تا ده‌گه‌ن به پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ جێبه‌جێ بكرێت، خۆ ده‌كرا بانگهێشتی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و له زاری خۆیانه‌وه روونكردنه‌وه بده‌ن به خه‌ڵك".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "خۆ ده‌كرا ده‌سته‌ی سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان ئاماده‌بكرێت و متمانه‌یان پێ بدرێت، خۆ ده‌كرا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستور كارا بكه‌ینه‌وه و زۆر شتی له پێشتر".
عه‌یاس محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌یه متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتی لاواز كردووه و متمانه‌ی نه‌هێشتووه، هه‌مووان به‌ڵێنمان به‌یه‌ك دا سه‌ره‌تای كارمان جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌یه كه‌واته وانه‌بوو. هه‌ربۆیه روخسه‌تتان لێ ده‌خوازم بمبوورن".
له دانیشتنی رۆژی 15ی ئه‌یلول كه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو له كۆی 18 په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌نها 12 په‌رله‌مانتاریان ئاماده‌بوون و به‌وشێوه‌یه‌ش بێت دانیشتنی ئه‌مڕۆ ژماره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 10 په‌رله‌مانتار.
AM:09:08:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 12204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت