ئاڵا تاڵه‌بانی: به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ دۆسێی كورد
وێستگه نیوز –
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ دۆسێی كورد له‌ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ر حساب بۆ بڕیاره‌كانیان نه‌كه‌یت ده‌بێت وه‌كو گه‌لی فه‌له‌ستین به‌ده‌وری بازنه‌دا بخولێنه‌وه.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌تێكڕای ده‌نگی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، راگه‌یاند و هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه تاكلایه‌نه سه‌قامگیری تێكده‌دات و پشتیوانی بۆ سه‌روه‌ری عیراق و یه‌كپارچه‌یی و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وباره‌وه له نووسینێكدا رایگه‌یاندووه كه "سه‌ركرده سیاسیه‌كانمان ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت به بێ گوێدانه پشتیوانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر به‌رده‌وام بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ركردانه‌ش شه‌رمنانه له‌م پرۆسه هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه لێدوان ئه‌ده‌ن، هه‌موویان به‌رپرسیارێتی مێژوویی ئه‌م شكسته ده‌چێته ئه‌ستۆیان".
ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌رله‌مانی عیراق نییه، مه‌حكه‌مه‌ی فیدراڵیش نییه، بڵێیت حساب بۆ بڕیاره‌كانی ناكه‌م، ئه‌وانه‌ی بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقیان كرد و ئه‌ڵێن باحساب بۆ كورد بكه‌ن و با شیعه و سونه به‌شه‌ڕ بێن بۆ ئێمه باشه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م پانزه ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی جیهانه، نه شیعه و نه سونه‌ن، ئه‌گه‌ر حساب بۆ بڕیاره‌كانیان نه‌كه‌یت ده‌بێت وه‌كو گه‌لی فه‌له‌ستین به‌ده‌وری بازنه‌دا بخولێنه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌ڵێت: "گرنگ بڕیاره‌كانتان قوماركردن نه‌بێت به خه‌ڵك و خاك و سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه دابڕاوه‌كان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌نیشتاین ده‌ڵێت: نه‌فامی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌مان شت دووباره بكه‌یته‌وه به هه‌مان شێواز و هه‌مان هه‌نگاو و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی جیاواز بیت".
بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، لە رۆژی 5ی ئەیلولیش بانگەشە دەستی پێكردووەو تا 22ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە وڵاتی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان دژایه‌تی خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه كه پشتیوانی ناكه‌ن و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌م مانگه‌دا كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
AM:08:41:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت