ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دوو یاسا كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز –
وابڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به دوو یاسا كۆببێته‌وه، فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش رایانگه‌یاندووه كه به‌شداری ناكه‌ن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا جه‌عفه‌ر ئیمنیكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017 بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 11، ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن.
كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كه‌م دانیشتنی ئاسایی خولی پایزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه، هاوكات دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت دوای كاراكردنه‌وه‌ی له 15ی ئه‌یلولی2017.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دوو ته‌وه‌ره، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه و درێژ ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: "ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای به‌كرێكدانی خانووبه‌ره و ئه‌ویش درێژده‌كرێته‌وه".
AM:08:29:23/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت