به‌ر له واده‌ی ریفراندۆم مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
به‌ر له واده‌ی ریفراندۆم له 25ی ئه‌یلول حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 24 ی ئه‌یلولی 2017 مووچه‌ی مانگی حه‌وتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی (وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه، زێره‌ڤانی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، زیندانیانی سیاسی، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ)ی دابه‌ش كرد.
تائێستاش وه‌زاره‌تی دارایی كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی رانه‌گه‌یاندووه.
PM:02:24:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 61796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت