ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی هه‌رێم بڕیار ده‌دات
وێستگه نیوز – وابڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بۆ ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بڕیار سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره 25ی ئه‌م مانگ ئه‌نجام بدرێت، كۆببێته‌وه و به‌و ته‌ی چاودێران بڕیاره‌كان "گرنگن".
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، راسته‌وخۆ حكومه‌تی توركیا كۆده‌بێته‌وه.
ناوه‌نده سیاسییه‌كان پێیانوایه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیایه.
ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه، دوای وتاره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێت كه هۆشداری دایه به‌رپرسانی هه‌رێم له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كاتێكی دواتردا حكومه‌تی توركیا یاداشتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی سبه‌ینێ شه‌ممه‌داا بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكات.
رۆژی پێنجشه‌ممه توركیا رایگه‌یاند كه په‌رله‌مان پشووی ساڵانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ساز ده‌كات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئامانج لێی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مۆڵه‌تپێدانه به سوپا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر پێویستی كرد بچێته ناو سوریا و عیراق.
بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، لە رۆژی 5ی ئەیلولیش بانگەشە دەستی پێكردووەو تا 22ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە وڵاتی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان دژایه‌تی خۆیان بۆ
ریفراندۆم ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه كه پشتیوانی ناكه‌ن و
كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی
و حزبه‌كانی تر جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌م مانگه‌دا كه چه‌ند رۆژێكی
كه‌می ماوه، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:12:27:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت