عالیه نسه‌یف داواكاره سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كورد له حكومه‌تی ناوه‌ندی بلۆك بكرێت
عالیه نسه‌یف
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتێ جێبه‌جێكردن و یاسادانان كرد سه‌رجه‌م ئه‌و پۆسته باڵا جێبه‌جێكارییانه‌ی له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێده‌برێن، بلۆك بكرێن تا هه‌ڵوێستی كۆتایی هه‌رێم له‌سه‌ر ریفراندۆم روون ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عالیه نسه‌یف په‌رله‌مانتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان گرتووه سووربێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی ئه‌م مانگه‌دا و به‌رده‌وامبێت له پشتگوێخستنی داواكاری عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانان سه‌رجه‌م ئه‌و پۆسته باڵا جێبه‌جێكارییانه‌ی له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێده‌برێن، بلۆك بكات"
عالیه نسه‌یف ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكایان پشتگوێخستووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌قفی داواكارییه‌كانی هه‌رێم زۆرن، وتووێژكردن له‌گه‌ڵیان جه‌دوای نییه و به‌رده‌وامن له بڕیاردانی تاكلایه‌نه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌وه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییه تا هه‌ڵوێستی كۆتایی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ریفراندۆم روون ده‌بێته‌وه".
وتیشی: "لیژه‌ی باڵای ریفراندۆم له هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به ره‌تكردنه‌وه‌ی عیراقی و عه‌ره‌بی و جیهانی بدات".
عالیه نسه‌یف جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "مانه‌وه‌ی ئه‌وانه له پۆسته‌كانیان پێَچه‌وانه‌ی بۆچوون جیابوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كه سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌ی پۆسته‌كانیان بلۆك ده‌كرێت، ده‌توانن له كوردستان به‌دوای پۆستی هاوشێوه‌دا بگه‌ڕێن".
بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، لە رۆژی 5ی ئەیلولیش بانگەشە دەستی پێكردووەو تا 22ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە وڵاتی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان دژایه‌تی خۆیان بۆ ریفراندۆم ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه كه پشتیوانی ناكه‌ن و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌م مانگه‌دا كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی شه‌ممه 16ی ئه‌یلول حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان یاریكرنه به ئاگر.
AM:11:31:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 14328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت