كه‌شناسی هه‌رێم: له سبه‌ینێوه نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم، له خشته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 39، سلێمانی 39، دهۆك 38، كه‌ركوك 41 پله ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: سبه‌ینێ شه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2017، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: له هه‌ولێر به‌رزترین پله 37، سلێمانی 37، دهۆك 37 و كه‌ركوك 49 پله ده‌بن.
AM:11:09:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 10806
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت