وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له‌سه‌ر راگرتنی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له هه‌رێم روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی عیراق ناتوانێت په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی نێوان هه‌رێم و جیهان رابگرێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، هاتووه "له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له چه‌ند سایت و پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه گوایه لێدوانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق بیه‌وێت سزای هه‌رێم بدات، ژماره‌یه‌ك كارتی به‌هێزی سزای له‌به‌رده‌ستدایه‌و له گرنگترینیان راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایلی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه".
ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی و په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌كانی ئێمه‌وه نیه بۆ میدیاكان".
ئومێد محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له وه‌ڵامی په‌یامنێران ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فۆنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی تری جیهان به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه له 25 – 9 دا به راشكاوی وتومانه: ئه‌گه‌ر به‌غدا په‌نا بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ببات و بیه‌وێت وه‌كو سزا و گه‌مارۆیه‌ك به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی بسه‌پێنێت، ئه‌وا رێكخراوی په‌یوه‌ندی جیهانی (ITU) دێته سه‌ر هێڵ و ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
وتیشی: "سێرڤه‌ری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بواری مۆبایل له هه‌رێمی كوردستاندان و سیستمی پێشكه‌وتویان هه‌یه و gateway واته ده‌روازه‌ی ده‌رچوونیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌غداش بڕیارێكی وه‌ها بدات هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه".
بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، لە رۆژی 5ی ئەیلولیش
بانگەشە دەستی پێكردووەو تا 22ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
هەرچەندە وڵاتی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان دژایه‌تی خۆیان بۆ
ریفراندۆم ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه كه پشتیوانی ناكه‌ن و
كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی
و حزبه‌كانی تر جگه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
كوردستان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌م مانگه‌دا كه چه‌ند رۆژێكی
كه‌می ماوه، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
AM:09:38:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 24924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت