نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوز -
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 56 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 50 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و دوای ڕێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته 58 دۆلار.
ڕێككه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپێك له تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا بۆ ماوه‌ی 9 مانگی تر درێژكرایه‌وه.
AM:08:21:22/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت