ئه‌وقاف: وتاری‌ سبه‌ینێ هه‌ینی تایبه‌ته‌ به‌ پشتیوانی له‌ ریفراندۆم

‌وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال 

وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت وتاری‌ سبه‌ینێی‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ تایبه‌ت به‌ هاندانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ پشتگیری‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆم.  

نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، بۆ هاندانی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌ رۆژی‌ ریفراندۆم، سبه‌ینێ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ له‌ 3 هه‌زار و 14 مزگه‌وت، كه‌ وتاری‌ رۆژی‌ هه‌ینی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت، هانی‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن پشتگیری‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ بكه‌ن.  

بڕیاره‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 25-9-2017 ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش له‌ رۆژی‌ 5-9-2017 تا 22-9-2017ی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ ریفراندۆم دیاریكردووه‌.


PM:10:33:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو