هەنگاوی یەکەم لەقۆناغی یه‌که‌می ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه کۆتاییهات
داعش بەرەو كۆتایی تەواوەتی دەچێت لەعێراقدا
وێستگە نیوز-
هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له ڕۆژی یه‌که‌می ئۆپه‌ڕاسیۆنی ڕزگارکردنی حه‌ویجه 12 گوندیان کۆنترۆڵکردەوە و هەنگاوی یەکەم-یان لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی حەویجە کۆتایی پێهێنا.
لایخۆیەوە فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی حه‌ویجه، لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆتاییهاتنی هەنگاوی یەکەم لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنداروەکەدا، ئەوەشهاتووە: "له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مڕۆ بۆ ڕزگارکردنی حه‌ویجه، هێزه‌کانی فیرقه‌ی 7ی لیوای دوو یانزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی توانیان 12 گوند کۆنترۆڵبکەنەوە".
هەروەها ئاماژە بۆ ناوی گوندەکان کراوە، کە بریتین لە :عەین کاوه، حوشترلوک، حەساروک، سرناج سخری، سرناج کوبرا، شندرعالیا، عەدله، فاتمه، مەحمود، قوج، خرباتی.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، که ڕۆژی 21ی ئەیلول ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ڕووده‌دات له‌بابه‌تی کۆتاییهێنان به داعش له حه‌ویجه.
PM:05:08:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 1948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت