‌هەواڵێك لە ماڵی مام جەلالەوە
‌تاڵەبانی

وێستگە نیوز- 
سەرچاوەیەك لە خانەوادەی تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، تەندروستی تاڵەبانی باشە و ئێستاش لە وڵاتی ئەڵمانیایە بۆ پشكنینە تەندروستییەكانی.

لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی كۆچی دوایی تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوبۆتەوە، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی تاڵەبانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند "تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی وەك ئەو كاتەیە كە رۆیشت بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینە تەندروستییەكانی، ئێستاش تەندروستی باشە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە".

تاڵەبانی لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی 2012 كە سەرۆك كۆماری عیراق بوو جەڵتەی مێشك لێی دا، ماوەیەكی زۆریش لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی مایەوە.

تاڵەبانی لەو كاتەوەی لە كوردستانە لە ناوچەی دەباشانی شاری سلێمانی نیشتەجێیە و بەشێكی زۆری ئەو سەركردە سیاسییانەی وڵاتانی دەرەوەش كە دێنە كوردستان سەردانی دەكەن، لەسەرەتای ئەم مانگەش بەمەبەستی پشكنینی تەندروستی سەردانی ئەڵمانیای كردۆتەوە.


AM:12:22:21/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 84761 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو