ئاسایش ده‌ستگیركردنی‌ چه‌كدارێكی‌ داعشی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی‌ چه‌كدارێكی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش له‌ شارۆچكه‌ی داقوق راگه‌یاند

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد، له‌ ھه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا ھێزه‌كانمان له‌ شارۆچكه‌ی (داقوق) توانیان تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".

ئاسایشی‌ پارتی‌ ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كه‌دا ناوی (م.ع.ھ)ه‌ و خه‌ڵكی شاره‌دێی (ریاز)ه‌ و ماوه‌ی (٣) ساڵه‌ له‌ شارۆچكه‌ی (حه‌ویجه‌) چه‌كداری داعش بووه و به‌شداری چه‌ندین شه‌ری كردووه‌ دژ به‌ ھێزی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و جارێكیش بریندار بووه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ "تیرۆریستی ناوبراو ماوه‌ی چه‌ن مانگێكه‌ له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان ھاتۆته‌ شارۆچكه‌ی داقوق و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌ و دواتریش وه‌كو شانه‌ی نووستوی داعش كاری كردووه".


PM:09:37:20/09/2017






ئه‌م بابه‌ته 3892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو