شاسوار عه‌بدولواحید ره‌خنه له سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ سلێمانی ده‌گرێت
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه نیوز -
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵاندنه‌وه‌ی نه‌خێر، ره‌خنه له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ شاری سلێمانی ده‌گرێت و پێیوایه كه ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵاندنه‌وه‌ی نه‌خێر له لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت سه‌ردانی هه‌موو شارێك بكات، بێگومان بارزانی وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت سه‌ردانی سلێمانی بكات به‌ڵام ره‌نگه گله‌ییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت ئه‌وان وه‌كو به‌رپرس له ماوه‌ی رابردوودا نه‌یانتوانیوه خزمه‌ت نه‌ك به سلێمانی، به زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان بكه‌ن".
شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "گله‌ییه‌كان له‌و رووه‌وه‌یه كه ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت به‌وه‌ی تۆ كاتێك شارێك یان وڵاتێك فه‌رامۆش ده‌كه‌یت، خزمه‌تی ناكه‌یت، ناكرێت به‌س ئه‌و كاتانه‌ی كه ئیشت پێیه‌تی بێی سه‌ردانی بكه‌یت و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆتدا بهێنیت".
وتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا خه‌ڵك هێنان، خه‌ڵك كۆكردنه‌وه به زه‌بری پاره و ئیمتیازات و به زۆر سوودی نییه، سه‌دامیش پێش رووخانی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرد به زۆر خه‌ڵكی كۆده‌كرده‌وه".
سه‌رۆكی جوڵاندنه‌وه‌ی نه‌خێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌ركرده‌ی ژیر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه وا ده‌كات خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدا بێت به راستی، نه‌ك هه‌موو كوچه و كۆڵان و سووچێكی جاده و شه‌قامه‌كان بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شارێك ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هێنانی ئه‌م هه‌موو هێزه ئه‌منییه بۆ سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵه یا له خه‌ڵك ده‌ترسێت".
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی هه‌رێك كه بڕیاره 25ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت، شاسوار عه‌بدولواحید رایگه‌یاند كه "تا ئێستا ئاماژه‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه ره‌نگه ریفراندۆم نه‌كرێت فشارێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه".
وتیشی: "ئێمه پێشتر له 25ی حه‌وتدا وامان وت، یه‌كه‌م كه‌س بووین كه وتمان وڵاته زلهێزه‌كان ته‌نانه‌ت دۆسته‌كانی كوردیش له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدا نین".
روونیشیكرده‌وه كه "ئێستا ورده‌ورده قسه‌كانی ئێمه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام وه‌ك پێشتر وتم به‌داخه‌وه ره‌نگه ئه‌مانه ریفراندم بكه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه دروست بێت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ترس هه‌یه".
له‌دوای 2013وه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مڕۆ بارزانی سه‌ردانی سلێمانی كرد و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتیدا كۆبووه‌وه، دواتر له یاریگای سلێمانی له كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ریفراندۆم بووه‌ته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری گه‌لی كوردستانه و ده‌ستووری عیراق رێگه‌ی پێداوین، بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك حزبین".
به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانییه‌وه رێكارێكی توندی ئه‌منی له شاری سلێمانی گیرایه‌به‌ر و به‌رده‌وام چه‌ند هێلیكۆپته‌رێك به ئاسمانی شاره‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه.
هاوكات بڕیاربوو كاتژمێر 11ی ئه‌مڕۆ له شه‌قامی سالم خۆپیشاندان دژی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بكرێت، به‌ڵام هێزێكی زۆری ئه‌منی رێگرییان كرد و نزیكه‌ی 10 چالاك و رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیركران.
PM:07:53:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 32430
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت