به‌وێنه: ئه‌ژین قادر به‌خاكسپێردرا
ئه‌ژین قادر
ویێستگه نیوز-
پیشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێیان خزمان و هاوكارانی رۆژنامه‌نوس ئه‌ژین قادر به‌خاكسپێدرا.
كچ رۆژنامه‌نوسی فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئه‌ژین قادر، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21 ئه‌یلول له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هاوكاره‌كانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پێرێ له‌ده‌وامی ئاسایی خۆیدا تۆزێك بارودۆخی ته‌ندروستی تێكچووه‌و نێردراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، دواتر ئه‌مرۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه كۆچی دوایكردووه.
یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئه‌ژین قادر هه‌یبووه، نه‌خۆشی غوده بووه، به‌ڵام ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت كه غودهكهی ئه‌وه‌نده ترسناك نه‌بووه تاوه‌كو به‌و شێوه كت و پڕه كۆچی دوایی بكات، به‌ڵام وه‌ك هاورێیه‌كی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كه له‌ماوه‌ی سێ رۆژی ڕابردوودا زۆر لاوازبووه‌و باری ته‌ندروستی تێكچووه.
ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه چۆته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی له ئه‌وروپا نیشته‌جێیه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 21/9/2017 مه‌رگی ناوه‌ختی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی ڕاگه‌یاندو لهپرسهنامهیهكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی كردووه ڕایده‌گه‌یه‌نێت "زۆر دڵگرانین بە بیستنی كۆچی ناوەختەی هاوكارمان فۆتۆگرافەری رۆژنامەكەتان ئەژین قادر ".
سه‌نته‌ری میترۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئەژی خان كچێكی چالاك و دیاری ناو چالاكییەكانی شاری سلێمانی بوو، هاوكاری سەنتەرەكەمان بووە بەردەوام لە چالاكییەكانمان بەشدار ئامادەیی هەبوو".
هه‌روه‌ها دشڵێن "كۆچی دوای ئەم كچە رۆژنامەنوسە زۆر خەمباری كردین .بەم بۆنەیەوە هاوخەمیمان بۆ ئێوەی بەڕێزو خانەوادەكەی دەنێرین".
له‌لایه‌كی تره‌وه كاروان ئه‌نوه‌ری سكرتێر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ڕایگه‌یاند "بەرە بەیانی ئەمڕۆ 20/9/2017 بۆ یەكجاری بەجێی هێشتین.. ماڵئاوا ژنە چالاكەكەی میدیای كوردی ماڵئاوا.".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه "ناوبراو وێنەگرێكی كارامەو لێهاتوو بوو، بەچەند ساڵێكی كەم توانی شوێنی خۆی لەبواری فۆتۆگراف و دنیای ڕۆژنامەوانیدا بكاتەوە..".
كاروان ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت "بەجێهێشتنی ئەژین داخێكی گەورەبوو بۆ سەرجەم هاوڕێیان و هاوكاران و ڕۆژنامەنووسانی سنوورەكەو كۆستێكی نەبڕاوەش بوو لەبواری میدیایی ژناندا.".
PM:04:01:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 65808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت