دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی ئه‌یلولی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته قه‌زای مه‌خمور.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه مه‌به‌ستی عه‌بادی له‌و سه‌ردانه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه خڕكراوهكانی عیراق له‌و ناوچه‌یه و له‌نزیكه‌وه چاودێریكردنی ئه‌و پلانه‌یه كه بۆ ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی دیجله و خۆرئاوای كه‌ركوك و قه‌زای حه‌ویجه داڕێژراوه.
هاوكات نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مه‌خمور عه‌بادی چاوی به فه‌رمانده‌كانی فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان و ئه‌فسه‌ره پله باڵاكان كه‌وتووه.
دوای كۆتاییهاتنی ئۆپرسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له ئاماده‌باشیدان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی روباری دیجله و خۆرئاوای كه‌ركوك و قه‌زای له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ مه‌خمور، هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ شاری سلێمانی و به‌شداریكردنی بارزانییه له كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
س.س
PM:01:37:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوهتهوه