د. فواد مه‌عسوم پێشنیازێكی به‌غدا ده‌داته بارزانی
دیداری فوئاد مەعسوم و بارزانی و بەرپرسانی باڵای یەکێتی
وێستگه نیوز-
وابڕیاره له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ 21 ئه‌یلولی نێوان د. فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و بارزانی كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه كاتژمێر 12:40 ده‌قه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد، پێشنیازێكی به‌غدا بداته بارزانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌كۆبونه‌وه‌كه، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه هه‌ر ئه‌مرۆ بارزانی وابڕیاره پێشنیازه‌كه‌ی به‌غدا له‌په‌یامه‌كه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری سلێمانی باس بكات.
ئه‌مرۆ بارزانی گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن د. فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان مه‌لا به‌ختیارو ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری پارتی و یه‌كێتی پێشوازی لێكرا.
وابڕیاره هه‌ر ئه‌مرۆ له یاریگای یانه‌ی ورزشی سلێمانی (واته مه‌لعه‌به‌كه) كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رێوه‌بچێت و تیایدا بارزانی وتارێك پێشكه‌ش بكه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی بارزانی ژماره‌یه‌ك چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی دژی ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌وڵی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له شه‌قامی سالم دا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان كردوو چوار چالاكه‌وان و رۆژنامه‌وسێكیان ده‌ستگیركرد.
له‌ئێستادا شاری سلێمانی به‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توندا تێده‌په‌ڕێت و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منی و ته‌ندروستییه‌كان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.
PM:12:53:20/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 21868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت