بەوێنە.. ئامادەكارییەكان بۆ ئاهەنگی كەرنەڤاڵی (بەڵێ) لە سلێمانی


وێستگە نیوز-

ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ كەرنەڤاڵی (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی) كە بڕیارە سبەینێ لە یاریگای سلێمانی بەڕێوە بچێت و بارزانیش ئامادە دەبێت.

دانا شەهید جەزا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند وێنەیەكی ئامادەكارییەكانی بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "ئامادەسازی بۆ فیستێڤاڵی سلێمانی بۆ سەربەخۆیی كە لە ڕۆژی 20-9-2017 لە یاریگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت (مەلعەبەكە) كاتژمێر 3:30 بە ئامادەبونی جەنابی كاك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەروەها پێشكەشكردنی چەند بڕگەیەكی هونەری".

دوێنێ زیاد كاكە رەزا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند "رۆژی چوارشەممە لە یاریگای سلێمانی كەرنەڤاڵێك بۆ (بەڵێ)ی سەربەخۆی كوردستان ساز دەكرێت و سەرۆك  بارزانیش ئامادە دەبێت".

ناوبراو وتیشی "ئەو كەرنەڤاڵە بۆ سەربەخۆیی كوردستانە، بۆ هێنانەدی هیوا و ئاواتی دەیان هەزار شەهیدی ئەم نەتەوە و وڵاتەیە، بۆ بەدیهێَنانی خەونی ئەنفالكراو و كیمیاباران و زیندانە سیاسییەكانە، داوا لە تاك بە تاكی ئەم شارە دەكەین بە جۆش و خرۆشەوە لەو كەرنەڤاڵە ئامادە بن".

بڕیارە رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، لە رۆژی 5ی ئەیلولیش بانگەشە دەستی پێكردووەو تا 22ی ئەیلول بەردەوام دەبێت، هەفتەی رابردووش بارزانی بۆ مەبەستی بانگەشەی ریفراندۆم سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد.



















PM:07:47:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 38108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو