27ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بەکارەکانیکرد
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
وێستگە نیوز-
27ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بەکارەکانی کرد.
لەدەسپێکیشدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەسیاسەتمەداران کرد خۆیان بەدووربگرن لەجەنگ لەگەڵ کۆریای باکور و رەخنەشی لەسەرکردەکانی جیھان گرت بەرامبەر بەبێزاربوونی کۆچبەران لەچاوەڕوانی بەدەستھێنانی مافی پەنابەرێتییدا.
وتیشی: "لەئێستادا جیھان گیرۆدەی دەستی توندوتیژییە و پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، گۆتێرس وەک پشتیوانییەک بۆ وتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر چاکسازیەکان لەناو رێکخراوەکەدا کردەووەو ھانی چارەسەرکردنی کێشەکانیشیدا بەرێگەی سیاسی و دوور لە بژاردەی سەربازیی، رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان
بەبەشداریی 130 سەرکردەی جیھان کارەکانی دەستپێکردووە و ئامانجیشی بەھێزکردنی پێگەی خۆیەتی لەرووداوەکانی جیھان و بەدەستھێنانەوەی پشتیوانیی ھەموو وڵاتانی ئەندام تیایدا.
PM:07:15:19/09/2017
ئهم بابهته 2216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت