شیرین فوئاد مەعسوم‮: هەموو پۆستێك بەقوربانی‮ ‬یەك چركەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بێت


وێستگە نیوز- دانیار فاروق

شیرین فوئاد مەعسوم رایدەگەیەنێت، ‬ئەو وەكو كچە پێشمەرگەیەك هیچ رۆژێك لە ژیانی‮ ‬رۆژانەیاندا بیری لەوە نەكردۆتەوە و فێریش نەكراوە، خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ ڤێلا و كۆشكی‮ ‬سەلام و كۆماری بێت.

شیرین فوئاد مەعسوم ‮كە دكتۆرای هەیە لە سیاسەتی‮ ‬ئەمریكا بەرامبەر بە كورد و كچی سەرۆك كۆماری عێراقە، لە نووسینێكدا كە لە ماڵپەری خەبات-ی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە: "رەفزكردنەوەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و لادانی‮ ‬كاك دكتۆر نەجمەددین كەریم بە زۆرینەی‮ ‬دەنگی‮ ‬پەرلەمانتارانی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەمان نموونەی‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشوی‮ ‬عێراقمان دێنێتەوە‮ ‬یاد".

دەشڵێت: "‮‬ئێمەی‮ ‬كورد هەمیشە تامەزرۆی‮ ‬سەرخۆبوون و ئازادی‮ ‬بووین،‮ ‬فێرنەكراوین‮ ‬یەك دڵۆپی‮ ‬خوێنی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬پێشمەرگە بەهەموو خۆشیەكانی‮ ‬ژیان بدەین جگە لە سەربەخۆیی‮ ‬نەبێت،‮ ‬كاتێك كە گەلی‮ ‬ئێمە شۆڕش لە دوایی‮ ‬شۆڕش بە نەپچڕاوی‮ ‬خەباتی‮ ‬دەكرد نە لەبەر نان بوو،‮ ‬نە لەبەر مووچە بوو،‮ ‬وە نەلەبەر بوونی‮ ‬ئاو و كارەبا بوو،‮ ‬چونكە لەسەردەمەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬عێراق گەلی‮ ‬كوردستان ئەمانەیان هەموو هەبوو،‮ ‬بەڵام ئێمە خاوەنی‮ ‬ئازادی‮ ‬و ماف و سەربەخۆیی‮ ‬خۆمان نەبووین،‮ ‬بۆیە تائەمڕۆش ئێمە لە هەنگاوەكانی‮ ‬شۆڕش و خەباتكاری‮ ‬داین،‮ ‬ئامانج و سەربەخۆیی‮ ‬پێویستی‮ ‬بە فیداكاریە".

شیرین فوئاد مەعسوم لەو نووسینەیدا ئەوەشی روونكردۆتەوە: "حكومەتی عێراق حكومەتێكی دەمارگیر و تائیفیە و نا ئازادە‮، دەیەوێت گەلەكەمان و بەرپرسەكانمان بترسێنێت بەوەی‮ ‬تووشی‮ ‬دادگایان بكات وەكو كاك هۆشیار زێباری‮ ‬كاتێك بە ناعەدالەتی‮ ‬لە پۆستەكەی‮ ‬دوورخرایەوە،‮ ‬یاخزد بەڕێز رێبوار تاڵەبانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركوك كە لەسەر ئاڵا دانانی‮ ‬كوردستان دایانە دادگا".

‬شیرین فوئاد مەعسوم جەختیشیكردۆتەوە: "ئەو وەكو كچە پێشمەرگەیەك هیچ رۆژێك لە ژیانی‮ ‬رۆژانەیدا بیری لەوە نەكردۆتەوە و فێریش نەكراوە، كە خەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ ڤێلا و كۆشكی‮ ‬سەلام و كۆماریە،‮ ‬فێركراوە كە خەباتكارانی‮ ‬وەكو مستەفا بارزانی‮ ‬و باپیرەی مەلا مەعسوم نەوەی‮ ‬وەكو باوكی فوئاد مەعسوم و كەسانی‮ ‬وەكو مام جەلال و مەسعود بارزانی‮ ‬ئامادە دەكەن بۆ خزمەتكردنی‮ ‬گەل و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان".‮

شیرین فوئاد مەعسوم تەئكیدیشیكردۆتەوە: "با لەنێو زیندان بن بەڵام سەربەرز و ئازاد و خاوەن ئیرادەی‮ ‬خۆیان بن،‮ ‬هیچكات و هەرگیز خۆشی‮ ‬و دەسكەوتەكانی‮ ‬ژیان جێگرەوەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬كوردستان ناگرنەوە،‮ ‬لەوەش پشتڕاستە كە سەركردەیەكی‮ ‬دڵسۆز و شۆڕشگێڕی‮ ‬وەكو باوكی فوئاد مەعسوم چاوەڕێی‮ ‬بەغدای‮ ‬نەكردووە و ناشكات تا متمانەی‮ ‬لێ وەربگیرێتەوە وەكو سەرۆك كۆمار،‮ ‬بەڵكو لە‮ ‬یەكەمین رۆژی‮ ‬دەستبەكاربوونیەوە وەكو چارەسەرێكی‮ ‬تەنگەژەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد ئەم پۆستەی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬بۆیە هەمیشە چاوەڕێی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬گڵۆپی‮ ‬سەوز بووە لە كوردستانەوە نەوەك لە عێراق"‮.


PM:04:43:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 23028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو