رۆژنامه‌ی تایمز: دوو دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ له‌دژی ریفراندۆم یه‌كیان گرت


وێستگه‌ نیوزـ

رۆژنامه‌ی The Timesی چاپی به‌ریتانیا شرۆڤه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێی وایه‌ ریفراندۆم ئێران و ئه‌مریكای یه‌ك خست كه‌ دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كترین.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: "پلانی كوردستانی عیراق بۆ سازكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، بووه‌هۆی یه‌كگرتنی دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر كه‌ ئه‌وانیش ئێران و ئه‌مریكان."

رۆژنامه‌ی The Timesی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ واشنتن پێی وایه‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم عیراق ناسه‌قامگیرتر ده‌كات، چونكه‌ ئه‌مریكا خۆی له‌ ته‌ڵه‌ی عیراق رزگاركرد و بنه‌مای ده‌وڵه‌تی عیراقی دانا تا عیراقییه‌كان خۆیان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام دوای هه‌ڕه‌شه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری داعش، ئێستا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عیراق بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌".

سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش، رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ وتویه‌تی: "به‌لای ئێرانه‌وه‌ كورد هاوپه‌یمانه‌، به‌ڵام ناكرێت پشتیان پێ ببه‌سترێت".

The Times رونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی جه‌نگی عیراق ئێران، حكومه‌تی تاران پشتیوانیی كورد بوو له‌ دژی دوژمنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان كه‌ رژێمی پێشوی عیراق بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌دام حسێن ساڵی 1988 هێرشی كیمیایی بكاته‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌.

ده‌شڵێت: "به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كورد مافی ئۆتۆنۆمی و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستكه‌وت، له‌بری ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكه‌ن، بوونه‌ متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانی واشنتن و له‌نده‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا"


PM:04:02:19/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 50311 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو