ئاسۆس هه‌ردی: "به‌ڵێ" ده‌یباته‌وه و منیش له‌وانم
ئاسۆس هەردی
وێستگه نیوز ـ
ئاسۆس هه‌ردی رۆژنامه‌نووس رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵوێستی خۆی لە بارەی ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی هەرێمەوە رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات، خه‌ون به وڵاتێكی ئازاد و سه‌رخۆوه ده‌بینێت كه‌له سایه‌یدا خاوه‌نی ماف و كه‌رامه‌ت و ئازادی بێت، دەڵێت: "دڵنیام بەڵێ دەیباتەوە و منیش لەوانم".
ئاسۆس هه‌ردی، له وتارێكدا به ناونیشانی "ریفراندۆم" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2017، له گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دابڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ده‌ڵێت: "باش ده‌زانم ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان كردووه‌ته سه‌رقافڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و مێژووی درۆی (خه‌بات له پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا) بۆ خۆیان ده‌نووسنه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌بوون كه سه‌رده‌می كۆماره‌كه‌ی (الزعیم الاوحد)ه‌وه‌ی عیراقی بوونیان به‌سه‌ردا سه‌پاندین، هه‌ر ئه‌وانه‌بوون له‌ناو ریزه‌كانی شۆڕشدا دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كانیان ده‌كرد و به دروشمی ئۆتۆنۆمییه‌وه چه‌سپیبوون".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵێت: "ره‌نگه یه‌كێك بڵێت جا با واش بوبێ ئه‌ی ناكرێ كه‌سێك یان گروپێك به‌خۆیاندا بچنه‌وه و هه‌ڵه‌كانی خۆیان راست بكه‌نه‌وه؟ بێگومان ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌چه‌ند لێیان ده‌ڕوانم ئه‌و په‌نده كوردییه‌م بیر دێته‌وه كه ده‌ڵێت به‌ردی زل هه‌ڵگرتن، نیشانه‌ی هه‌ڵنه‌گرتنیه‌تی".
ئاسۆس هه‌ردی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئاخر چۆن باوه‌ڕ به كه‌سێك بكه‌م كه هه‌ر خۆی و له پێناوی كورسیه‌كه‌ی خۆیدا بوه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌می یه‌كخستنی به‌ره‌ی ناوخۆی وڵات، له رۆژێكدا كه‌له هه‌مووكات زیاتر پێویستمان پێیه‌تی، هه‌ر خۆی ئاسته‌نگی به‌رده‌م به داموده‌زگاكردنی وڵاته و به بڕیارێك په‌رله‌مان داده‌خات، هه‌ر خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی رێگری سه‌ره‌كیی یه‌كخستنی هێزه چه‌كداره‌كانن و ناهێڵن له ده‌ستی خۆیان و حزبه‌كانیان ده‌ربچن و ببنه هێزی ده‌وڵه‌تی".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "هه‌ر خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆوه وڵاتیان وێران كرد‌و خه‌ڵكیان خسته سواڵ، ئاخر به‌م وێرانه‌یه‌وه شه‌ڕی سه‌ختی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێت، ده‌كرێت ئه‌ویش له جوگرافیایه‌كدا كه به دووژمن ته‌نراوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاسۆس هه‌ردی ده‌ڵێت: "ته‌مه‌نم گه‌یشتوه‌ته 54 ساڵ و له‌وه‌ته فامم كردووه‌ته‌وه ئاواتم ئه‌وه‌بووه ئه‌و رۆژه ببینم كه كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌ت، به تێگه‌یشتنی خۆم هه‌رچیم كردبێ و هه‌رچیم نووسیبێت هه‌ر له پێناوی ئه‌و خه‌ونه‌دا بووه‌و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "خه‌ون به وڵاتێكی ئازاد و سه‌رخۆوه ده‌بینم و كه‌له سایه‌یدا خاوه‌نی ماف و كه‌رامه‌ت و ئازابین، بۆیه به ته‌واوی قه‌ناعه‌ته‌وه له به‌رده‌م پرسیاری سه‌ربه‌خۆییدا جگه له به‌ڵێ، هێچ وه‌ڵامێكم نابێت، به‌تایبه‌ت كه زۆر باش ده‌زانم عیراق به‌و ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌و عه‌قڵییه‌ته باڵاده‌سته‌ی ئێستایه‌وه هیوای ئه‌وه‌ی لێناكرێت به‌مزوانه ببێته ده‌وڵه‌تێك كه‌له سایه‌یدا ماف و ئازادییه‌كانم پارێزراوبێت".
ئەوەشی وتووە: "من دڵنیام بەڵێ دەیباتەوەو منیش لەوانم. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە چی بە بەڵێ کەمان دەکەن؟ دەتوانن شەڕی بۆ بکەن یان بازرگانی پێوە بکەن، دەتوانن بەرگری لە دەوڵەتی سەربەخۆ بکەن یان کە دۆخەکە گرژبوو دەچنە پاڵ دەوڵەتێکی ناوچەکەو بۆ پاراستنی خۆتان هەموو شتێک دەکەن".
بڕیاره 25ی ئه‌یلولی 2017، له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌بچێت، تا ئێستاش جگه له وڵاتی ئیسرائیل، هیچ وڵاتێك پشتیوانی له‌و ریفراندۆمه نه‌كردووه‌و داوای دواخستنی ده‌كه‌ن.
PM:02:39:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 42783
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت