له دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2017ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شه‌ڕه قسه له‌نێوان په‌رله‌مانتارێك و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن دروست بووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شه‌ڕه قسه‌كه له‌نێوان په‌رله‌مانتار فایه‌ق شێخ عه‌لی و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمسیارانی نوێ بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستبووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌نای بۆ ده‌نگدانی نهێنی له‌سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بردووه و داوای له په‌رله‌مانتاران كردووه یان پشتیوانی له پێشنیازی دادوه‌ران له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن، یان ده‌نگ به‌و ناوانه بده‌ن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شاره‌زایانه‌وه پێشكه‌ش كراون.
په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانیی مه‌ده‌نی و هاوپه‌یمانیی هێزه سوننه‌كان و ره‌وتی حیكمه-ی سه‌ربه عه‌مار حه‌كیم دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشتووه تا نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام نیسابی یاسایی هه‌ر به‌رده‌وام بووه و ده‌نگدانه‌كه‌ش به نهێنی كراوه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌ویستووه ناوی بهێنرێت ئاشكراشیكردووه كه ئه‌گه‌ر هیچكام له‌و دوو پێشنیازه قبوڵ نه‌كرێن، ئه‌وا ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كاری ئێستای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ژماره 21ی وه‌رزی یاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 170 په‌رله‌مانتار ده‌سپێكرد و له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی ئه‌مڕۆشدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌قی بڕیارێكی تایبه‌ت به خولی سێیه‌م و چاككردنی تێكڕای خوێندكاران ده‌درێت.
له 6ی ته‌مموزی 2017 فایه‌ق شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نیگه‌رانیی له‌وه ده‌ربڕی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه دورخراونه‌ته‌وه كه خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید كردووه و له‌به‌رامبه‌ریشدا داوا كوتله سیاسییه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان كاندیدێك دیاری بكه‌ن.
فایه‌ق شێخ عه‌لی له‌وكاته‌دا رایگه‌یاندبوو كه پێنشیازی یاسایه‌ك كراوه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات په‌رۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت، له‌وكاته‌شدا لیژنه‌ی یاسایی داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردبوو ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه دوابخات.