رۆژنامه‌یه‌كی سعودی: بارزانی له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌دایه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی بڵاویكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی ریفراندم و ژماردنی پێچه‌وانه بۆ ده‌ستكردن به‌و پرۆسه‌یه له 25ی ئه‌یلول، بارزانی له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌دایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2017، رۆژنامه‌ی حه‌یات-ی چاپی سعودیه له راپۆرتێكدا ئه‌و سێ بژارده‌یه‌ی ئاشكراكردووه و نوسیویه‌تی " له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ریفرادۆم، بارزانی كه سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵمه‌تێكی جیابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات له‌به‌رده‌م سێ بژارده‌دایه: یه‌كه‌م، روبه‌ڕوبونه‌وه و له ئه‌ستۆگرتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی، دووه‌م، پاشگه‌زبوونه‌وه و قبوڵكردنی چاره‌سه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا."
بۆ بژارده‌ی سێیه‌می به‌رده‌م بارزانیش نوسیویه‌تی كه "ده‌كرێت ریفراندۆم ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ببرێ و له كه‌ركوك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه‌ی جدیی پێوه‌دیار نابێت".
رۆژنامه سعودییه‌كه ده‌شڵێت: "بۆچونه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری پاشگه‌زبونه‌وه‌ی بارزانی له ریفراندۆم له دواساته‌كاندا له‌زیادبوندایه و ره‌نگه دواجار بارزانی رازی بێت به‌وه‌ی به چاودێریی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی سه‌رتاسه‌ری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌و رۆژنامه سعودیه ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانی بازنه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستی نزیك له بارزانی، تاكه ده‌ره‌چه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ریفراندۆم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نها له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك "هێڵی شین" به‌پێی بڕیاری ساڵی 2003ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بكرێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه له سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه نزیكن و پرۆسه‌كه له كه‌ركوك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌نه‌چێت."
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "به‌وجۆره بارزانی له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و ده‌ستكه‌وته وه‌ك كارتێكی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان زامن ده‌كات كه بڕیاره له مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بارزانی له پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه چاره‌سه‌ره مامناوه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی دراوسێش قبوڵ ده‌كات بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و دژایه‌تییه ناوخۆییه‌كانیش سه‌باره‌ت به ریفراندۆم كه‌مده‌كاته‌وه".
رۆژی دوشمه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2017، دادگای فیدڕاڵیی عیراق فه‌رمانێكی بۆ راگرتنی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و ریفراندۆمه "ناده‌ستوریه".
له 16ی ئه‌یلولیشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماده‌یی به‌غدای ده‌ربڕی بۆ ده‌ستوردانی سه‌ربازی گوایه له‌وكاته‌دا ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان توندوتیژیی لێ كه‌وته‌وه.
هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیسپانیا و وڵاتانی دراوسێش له به‌یاننامه ره‌سمییه‌كانیاندا ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ره‌تكرده‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌یان كرد.
له نوێترین لێدوان و دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایكڵ فاڵن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا كه رۆژی دوشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2017 سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، بارزانی رایگه‌یاند: "داواکاریی دواخستنی ڕیفراندۆم تەنها لەپێناو گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بەبێ ئەوەی بزاندرێ لەسەر چییە و چ گرێنتییەکی نێودەوڵەتی دەبێت، ریفراندۆم دوا نا‌خرێت. "
له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی مایكڵ فاڵن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا داوای دواخستنی ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
هەر لەودیدارەدا بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه "ریفراندۆم ئامرازێکە لە ئامرازەکانی گەیشتن بە سەربەخۆیی، گفتوگۆش ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی، بەڵام ئەو بەدیلانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو، گەرەنتیی گفتوگۆ بۆ سەربەخۆیی و ئامادەیی بەغدا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر سەربەخۆیی کوردستانی تێدا نەبووە. "
AM:11:43:19/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 51758
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت