"له‌ هه‌رێم فه‌رمانی گرتن بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس ده‌رده‌چێت"


وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات لە چەند رۆژی داهاتوو چەند فەرمانێكی گرتن بۆ چەند كەس و بەرپرسێكی تۆمەتبار بە گەندەڵی دەردەكرێت.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان به‌ هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: چەند قەرمانێكی گرتنی چەند كەسێك بە تۆمەتی گەندەڵی لە چەند رۆژی داهاتوودا دەردەكرێت.

وتیشی: "ژمارەیەك فەرمانی گرتن دەرچووە لەو ماوەیەدا چەندین خەڵكی پلەداری جۆراوجۆر بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیردەكرێن و چەندین فەرمانی ترییش بۆ گرتن بەرێوەن".

ئاماژەی بە كەیسەكانی گەندەڵی كرد و ئەوەی خستەڕوو كە چەند كەیسێكی گەندەڵی لە دادگا یەكلایی بوه‌تەوە.

وتیشی: "زیاتر لە 25 كەیسی جۆراوجۆری گەندەڵی لە دادگا یەكلایی بوه‌تەوە و بڕیار و حوكم بۆ تاوانباران دەركراوە، 80 دۆسیەی تریش هەیە لە ژێر دەستی دادوەرەكانە و رۆژانەش كەیسی تازەتر كاریان لەسەر دەكرێت و رەوانەی دادگاكان دەكرێن".

سەبارەت بە وردەكاری ئەو 25 كەیسەی یەكلایی بوه‌تەوە حاكم ئه‌حمه‌د وتی: "لەو كەیسانە هەیە بێ تاوان دەرچووە چونكە بەڵگەكان وەك پێویست نەبوون، هەندێكی تریش حوكم دراون كە خەڵكی پلەداری تیادایە بۆ نمونە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی تیادایە لەگەڵ بەرپرسی تری جۆراوجۆر".

جەختی له‌وه‌شكردەوە، سەدان دۆسیەی گەندەڵیان بۆ هاتووە بەڵام مەرج نیە هەموویان بۆ دادگا رەوانە بكرێن، وتیشی: "لە سەرووی 400 دۆسیەی گەندەڵی بە هەرسێ قۆناخی  زانیاری و هەواڵدەری و جەزائی لای  ئێمە تۆماركراون، هەندێكیان دۆسیەی تازەن و پێویستیان بە كاركردنە، هەندێكیان كاری باشیان بۆ كراوەن هەندێكی تریش دراونەتە دادوەر و داگاكان". 


AM:10:06:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 25324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو