ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی عانه‌ له‌ ئه‌نبار ده‌ستپێكرد

‌چەند سەربازێکی عیراقی

وێستگه‌ نیوزـ

هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلولی 2017 له‌ سێ میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستیانكرد به‌ ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی عانه‌-یان له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار.

سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌ستیانكرد به‌ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی عانه‌ له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش پێی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی عه‌شایه‌ری به‌پشتیوانیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سوپای عیراق له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ناحییه‌ی عوكاشاتیان له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار له‌ ده‌ستی داعش رزگاركرده‌وه‌ و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق زیانی گیانی و ماددیی زۆر به‌ چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شانه‌ی "هه‌ڵۆ"ی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ و هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ فڕۆكه‌كانی عیراق پێش ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، چه‌ند شوێنێكی سه‌ربه‌ ناوچه‌كانی عوكاشات و عانه‌ و قائمیان له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار بۆردومان كردووه‌ و 42 ئامانجی دیاریكراوی داعشیان پێكاوه‌.


AM:08:45:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو