له‌ سلێمانی گه‌نجێك به‌هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمانیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، گەنجێک لەکاتی‌ یاریکردندا بەهۆی‌ هەڵگەڕانەوەی‌ زمانییەوە گیانی‌ لە دەستداوە.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌، لەلاپەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لەتۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: ئێوارەی‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ گەنجێك بە ناوی (ر، ع، م) ە و دانیشتوی گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانییە، خوێندكارە و لە دایكبوی 1994ە، لەكاتی یاریكردندا لە یاریگایەك زمانی هەڵگەڕاوەتەوەو بوه‌تە هۆی گیان لەدەستدانی.

دەشڵێت: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا، پۆلیسی سلێمانی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردوه‌تەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر لە ئەمساڵدا گەنجێکی‌ تر لە شارەزوور، بەهۆی‌ هەڵگەڕانەوەی‌ زمانی‌ لە کاتی‌ یاریکردندا گیانی‌ لە دەستدا.


AM:08:30:19/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 40392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو