رۆحانی بەرەو ئەمریكا دەكەوێتە رێ‌

‌حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران

وێستگە نیوز-

وابڕیارە سبەینێ‌ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، بەمەبەستی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەكانی خولی 72هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەرەو نیویۆركی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكەوێتەڕێ‌.

ئاژانسی ئیسنای ئێران لەهەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە، كەوا سبەینێ‌ یەكشەممە وابڕیارە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەیاوەری هەریەك لە موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و بەشێك لە وەزیرەكانی حكومەت، بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە خولی دانیشتنەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەشاری نیویۆرك بەڕێبكەون.

ئیسنای ئێرانی ئاماژەشی بەوەداوە، وابڕیارە لەو سەردانەیدا رۆحانی وتارێك پێشكەش بكات، هاوكات لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆكی وڵاتانی تری جیهان كۆببێتەوە و چەند چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیش لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجام بدات.

چوار ساڵ لەمەوبەر حەسەن رۆحانی كە ئەوكات وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران وتاریدا لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان، و پێشنیاری ئەوەیكرد، كە جیهانێكی خاڵی لە تووندوتیژی و دەمارگیری تائیفی بونیاد بنرێت، هاوكات سەرجەم وڵاتانی ئەندام لەو كۆبوونەوەیە پشتیوانی خۆیان بۆ وتارەكانی رۆحانی دووپاتكردەوە.


PM:08:32:16/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 4216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو