ئه‌نبار..ناحیه‌ی عوكاشات له‌ده‌ستی داعش رزگار كرا


وێستگه‌ نیوزـ

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق رزگاركردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی عوكاشات-ی سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نباری له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرده‌وه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق كه‌ سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراقه‌، رزگاركردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی عوكاشات-ی سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نباریله‌ده‌ستی رێكخراوی داعش راگه‌یاند.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق ئاشگرایكرد كه‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری و فه‌وجه‌كانی پۆلیسی ئه‌نبار، ناحیه‌ی عوكاشاتیان به‌ته‌واوی له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ رێگای چواڕیانی عوكاشاتیان له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگاكه‌ به‌ره‌و ناحیه‌كه‌ ده‌ڕوات و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش له‌ چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2017 حه‌شدی شه‌عبی ئۆپراسیۆنی ناحه‌ی عوكاشاتی له‌ خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار له‌ چوار میحوه‌ره‌وه‌ راگه‌یاند و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش رزگاركردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش راگه‌یه‌ندرا.


PM:06:22:16/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو