ئەنجومەنی سەربازی دیرەزور: رێگا نادەین سوپای سوریا لە ئاوی فورات بپەڕێتەوە

‌ژمارەیەک چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات هەدەسە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئەنجومەنی سەربازی دیرەزور رایگەیاند، هەسەدە رێگا نادات هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی لە رووباری فورات لە دیرەزورەوە بپەڕنەوە.

ئەحمەد ئەبو خەولە، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە، رژێمی سوریا و روسیایان ئاگادارکردووەتەوە کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دیرەزور بە ئاڕاستەی رووباری فورات پـێشڕەوی دەکەن و هێزەکانی سوریا دەیانبینن، بۆیە رێگە بە سوریا و گروپەچەکدارییەکانی سەر بە حکومەت نادەن له‌ رووبارەکە بپەڕنەوە و بەرەو بەشی رۆژهەڵاتی فورات پـێشڕەوی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هێزەکانیان سێ کیلۆمەتریان ماوە بگەنە سەر رووبارەکە، بە گەیشتنی هێزەکانیان بۆ ئەو ناوچانە هەر گولـلەیەک بە ئاڕاستەی ئەو ناوچانە بتەقێنرێت، ئەوا ئەنجومەنی سەربازی دیرەزور بە ئامانجکردنی خۆیانی دادەنێن.

ئەو بەرپرسەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە: "ئێمە ئامانجمان ئەوەیە هەموو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات تا دەگاتە سەر سنوورەکان لەگەڵ عیراق لە داعش رزگاربکەین و کۆنتڕۆڵی بکەینەوە".

ئەبوخەولە وتوشیەتی: "بەنیازین ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی بۆ ئەو ناوچانەی پارێزگای دیرەزور درووستبکەین تا ناوچەکە بەڕێوەبەرن بە بیرە نەوتەکانیشەوە".

ئێستا هێزەکانی سوپای سوریای دیموکراتی و سوپای سوریا هەردوو چەند کیلۆمەترێکیان ماوە لەشاری دیرەزور بگەن بەیەک و هەسەدە دەیەوێت لەو دیوو رووباری فوراتەوە فەرمانرەوانییەکەی بەردەوامی پێبدات.


AM:08:53:16/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 2958 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو