مه‌سرور بارزانی پیرۆبازیی له‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان کرد


وێستگه‌ نیوزـ

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ بڕیاره‌‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئه‌یلولی 2017ی  په‌رله‌مانی كوردستان كرد و ریگه‌یاند:"هیچ شتێك له‌ ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان یاسایی تر نییه‌."

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌ بڕیاری گه‌لی كوردستان بگرێت."

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دوپاتیشیكرده‌وه‌: "گه‌لی كوردستان لهرێگه‌ی دیموكراتی و ئاشتییانه‌ بڕیار له‌ مافی چاره‌نوسی خۆی ده‌دات."

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی كه‌ 25ی ئه‌یلوله‌ په‌سه‌ند كرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان نزیكه‌ی 68 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون و به‌ ده‌نگی 65 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو راسپارده‌كه‌ په‌سه‌ند كرا.


PM:10:57:15/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 4676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو