فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد
وێستگه نیوزـ
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرد و رایگه‌یاند كه " په‌رله‌مان مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وبه‌رجه‌سته‌كردنی ئیراده‌ی گه‌له ئێمه لهئیوهین وبه‌ده‌نگی ئێوه هاتوین، پشت به‌خوا ئه‌و متمانه نا دۆڕێنین."
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته وێستگه نیوز، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند خاڵێكی له‌وباره‌یه‌وه خستووه‌ته روو و له كۆتاییه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت: "گشت ئه‌و ره‌هه‌نده ستراتیجانه‌ی سه‌ره‌وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی حیزبی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تیدا نییه جگه‌له ره‌زامه‌ندی خوا و به جیهینانی ئه‌ركی نیشتیمانی. "
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان...
دوای دووساڵ له‌په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان، واجارێكی تر هه‌وڵه‌كان بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ئاكام گه‌یشت، ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پێمان وابوو كه په‌كخستنی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و تاوانێكی گه‌وره بوو به‌رامبه‌ر خه‌لكی كوردستان وپه‌رله‌مانتارانی كوردستان، كه‌دوو ساڵ پرۆسه‌ی یاسادانان وچاودیری په‌كی كه‌وت، ئێمه ئه‌مرۆ له‌و سۆنگه‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه‌په‌رله‌مان موڵكی گه‌له و مولكی هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه، بۆیه له‌كاتی پهكخستنیدا به‌توندی ئیدانه‌مان كرد.
ئێمه لیره‌وه وله‌ناو په‌رله‌مانه‌وه خه‌بات بو خه‌ڵك وماف و داواكاری خه‌لك ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو هۆڵ ولیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڵین ده‌ده‌ین وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كار بۆ باشتركردنی بژێوی وسووككردنی ئه‌ركی سه‌رشانی هاوڵاتیانی كوردستان و گیڕانه‌وه‌ی مووچه و قوتیان بكه‌ین، هه‌وڵی زۆرماندا كه به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌توافوق و كۆده‌نگی نیشتیمانی بێته‌دی و ئێستاش پێمان وایه ته‌وافوق و كۆده‌نگی نیشتیمانی باشترین بژارده‌یه بۆیه ڕێزده‌گرین له وهاوكار وهاوپیشهكانمان كه‌لێره نین ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بێت بۆ ڕازیكردنیان چونكه ئێمه ئه‌وانیش به‌براو دڵسۆزی خۆمان وخه‌ڵك ده‌زانین، نابێت كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كۆتایی دونیا بێت، ده‌بێت ده‌رفه‌ت بۆ لیكگهیشتن به‌كراوه‌یی بهێڵینه‌وه.
جه‌ماوه‌ر ی كوردستان خه‌باتی داهاتووی راسته‌قینه‌ی ئێمه له‌سه‌ر قوتی ئێوه و كه‌رامه‌تی ئێوه و رونی وشه‌فافیه‌تی داهات وسه‌روه‌ت وسامانی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵێنتان ده‌ده‌ینێ به‌رگری كاری سه‌رسه‌ختی ماف و خواست وداواكاریهكانتان ده‌بین، دلنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو جگه له‌په‌رله‌مانی كارا و خاوه‌ن بڕیار بهچیدی ڕازی نابێت، وهه‌ڵوێستی راشكاوانه وجددیمان ده‌بێت كاتێ خواستی ئێوه نه‌یه‌ته‌دی و كۆسپ و له‌مپه‌ری بۆدروست بكرێت، په‌رله‌مان مه‌یدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وبه‌رجه‌سته‌كردنی ئیراده‌ی گه‌له ئێمه لهئیوهین وبه‌ده‌نگی ئێوه هاتوین، پشت به‌خوا ئه‌و متمانه نا دۆڕێنین.
لیره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی حزب ولایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستانی باشوور و وفراكسیونهكانی په‌رله‌مانی كوردستان پیكهاتووین وبریارمان داوه كهنهخشه ریگه‌ی داهاتوومان خه‌باتی بێ وچان بیت له‌پیناوی ئه‌م ره‌هه‌نده حوكمرانی و ژیاریانهدا:
یه‌كه‌م: كاراكردنه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به دهسهلاَتی راسته‌قینه‌یه‌وه.
دووه‌م: پشتیوانی له ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان به ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و زه‌مینه‌سازی یاسایی و سیاسی و كۆمهلاَیهتی بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه له ڕووی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان چاودێری پڕۆسه‌كه بكات و دڵی هاولاَتیان خۆش بكرێت به باشتر كردنی موچه‌و دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتیمانی .
سێیه‌م: كوتایی هینان به پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و جیگیركردنی سیستمیكی هاوسه‌نگ بۆ موچه.
چواره‌م: دامه‌زراندنی سندوقی كوردستان بوداهاته نه‌وتی و گازیه‌كان كه‌ئه‌ركی ووردبینی وكونتروڵ وئاراسته‌كردنی داهاتی نه‌وت وگازی هه‌ریم به‌ره‌و بوژانه‌وه‌ی ئابووری وشه‌فافیه‌ت ولیپرسینهوه بگریته ئه‌ستو.
پێنجه‌م: بریاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی دهسهلاَتی داده‌وه‌ری .
شه‌شه‌م: جیبه‌جیكردنی به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری وبێكاری.
حه‌وته‌م: كاراكردنی دهسهلاَتی نه‌زاهه و به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی .
هه‌شته‌م: هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن وپاراستنی مافی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵپژاردنی نوینه‌رانیان له په‌رله‌مانی كوردستان.
نۆیه‌م: لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی دستوری كوردستان متمانه‌ی پێ ببخشرێتهوه بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستوری كوردستان.
ده‌یه‌م: هه‌مواركردنی یاسای سه روكایهتی هه‌ریم ژماره (1) ی سالی 2005.
سه‌باره‌ت به‌و ڕێكارو بڕیارانه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو كه له‌به‌غدا گیرانه به‌ره به‌رامبه‌ر به كوردستان به نه‌فه‌سی سیاسی ئاراسته كراون بۆیه ئێمه داواكارین كه ده‌رگای دایه‌لۆگ و گفتوگۆ له نێوان دهسەڵاتهكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداو كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی كراوه‌بێت بۆ له یه‌كگه‌یشتن و چاره‌سه‌ر و، داواكارین هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن.
له كوتاییدا رایده‌گه‌یه‌نین كه گشت ئه‌و ره‌هه‌نده ستراتیجانه‌ی سه‌ره‌وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی حیزبی بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تیدا نییه جگه‌له ره‌زامه‌ندی خوا و به جیهینانی ئه‌ركی نیشتیمانی.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان
15ی ئه‌یلولی 2017
PM:06:07:15/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5225
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت