ئایفۆن Xی نوێ.. باشترین ئایفۆن له مێژووی ئەپڵدا


وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ لە کالیفۆرنیا کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێکی نوێی ئایفۆنی ڕاگەیاند، جیاواز لە ئایفۆنەکانی پێشوو ئەمجارە ناوی ئایفۆنە نوێیەکە جیاوازە و خاوەن تایبەتمەندی بەرزترە لە ئایفۆنەکانی نەوەی هەشتەم، کە ئەویش IPhone Xـە. ئەمە باشترین ئایفۆنی ئەپڵە و لە ئایفۆنەکاندا خاوەن تایبەتمەندی نوێیە. جگە لەوە، لە مێژووی ئایفۆندا جیاوازترین دیزاینی هەیە خوێنەری تایبەتمەندییەکان بن.

لە تایبەتمەندییە دیارەکانیدا هاتووە کە ڕوونمایەک لە جۆری ئۆڵێد لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 2046×1125پێکسڵ لە قەبارەی 5.8 ئینچدا. ئەپڵ ئەمجارە تەکنەلۆژیایەکی نوێی بۆ ڕوونمای ئایفۆنەکە فەراهەم کردووە، کە ئەویش Super Retinaـیە. سوپەر ڕێتینا بۆ ئایفۆنەکان وەکو تەکنەلۆژیای ئۆڵێدە و ڕوونیەکی بەرز بە چاوی بەکارهێنەر دەبەخشێت. جگە لەوەی کە پشتگیری تەکنەلۆژیاکانی HDR و Dolby Vision دەکات.

لێکۆڵینەوەکانی لێکۆڵەر Ming-Chi Kuo ڕاست دەرچوون، چونکە لە ماوەی پێشوودا باسی لە تایبەتمەندی هەستەوەری ناسینەوەی ڕووخساری دەکرد بۆ ئاێفۆنی داهاتوو. ئەمجارە جیاواز لە ئایفۆنەکانی نەوەی 8ەم، ئایفۆن ئێکس خاوەن تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری مرۆڤە کە ڕێگەیەکی نوێیە بۆ کردنەوەی ئایفۆنەکەت، پێی دەوترێت Face ID کە جگە لە کردنەوە دەتوانیت بۆ پارە پێدانیش بەکاریبهێنیت.


خاوەن دیزاینێکی نوێیە، چونکە ڕوونماکەی بە شێوەی Edge-to-Edgeـە، وە دووگمەی ماڵەوەی پێوە نییە، چونکە ڕوونما تەواوی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکەی گرتووە، ئەمەش جیاوازترین دیزاینە لە مێژووی ئایفۆنەکاندا، هاوکات باوترین دیزاینە لە ئێستادا بۆ مۆبایلەکان، کۆمپانیاکان ماوە بە ماوە هەنگاو بۆ ئەم جۆرە دیزاینە دەدەن. هەندێکی تریش دیزاینە ئاساییەکەی خۆیانیان پێباشترە.


تایبەتمەندییەکانی تریشی بریتییە لە بوونی دوو بڵندگۆی ستێریۆ کە 25% لە ئایفۆن 7 و 7 پڵەس باشترکراون بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگ، خاوەنی پڕۆسێسەرێکی نوێیە بە ناوی A11 Bionic کە هەڵگری 6 ناوکە. ناوکەکانیان 25% توانای زیاترە لە نەوەی پێشوو، هەروەها پڕۆسێسەری گرافیکی ئەم ئایفۆنە نوێیە لە 30% خێراترە لە نەوەی پێشوو. بەڵێ چونکە بە پێی وتەی ئەپڵ، خاوەن خێراترین پڕۆسێسەری مۆبایلەکانە.

کامێرای ئایفۆن ئێکس 12 مێگاپێکسڵە و هاوکات خاوەن دووانە کامێرایە کە توانای وێنەگرتنی باشتر دەدات بە کامێراکە، کرانەوەی دەرچەی کامێرای هەردوو مۆبایلەکە f/1.8 و f/2.8ـن و  توانای 10 جار زووم کردنی وێنەکانی هەیە لەگەڵ پاراستنی ڕوونی وێنەکان لە کاتی زووم کردن. بەکارهێنەر دەتوانێت ڤیدیۆ بە ڕوونی 4k بگرێت بە توانای 60 وێنە لە چرکەیەکدا، و ڕوونی 1080 و توانای گرتنی 240 وێنە لە چرکەیەکدا، لە کاتی وێنەگرتن لە جۆری وێنەی Portrait دەتوانیت ڕووناکی بدەیت بە وێنەکە بۆ باشتر نیشاندانی تەنی وێنەکە. جگە لەوە دەتوانێت وێنە بە شێوەی Portrait بگرێت له کامێرای پێشەوەدا.


لە ڕۆژی 27ی مانگی 10بۆ کڕین بە نرخی 999دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت بەردەست دەبێت. نرخی بیرگەی ۲٥٦ گێگابایت دیار نییە. کەی ئای تی ئێن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و وێنە و نوسین له ماڵپەڕدا کۆنگرەکەی بۆ ئێوە گواستەوە، خوێنەری ئەم بابەتانەش بن دەربارەی ڕاگەیاندنی ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پڵەس.

سەرچاوە: 


AM:11:29:13/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 10264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو