فوئاد مه‌عسوم و ئه‌یاد عه‌لاوی كۆبونه‌وه
فوئاد مه‌عسوم و ئەیاد عەلاوی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگره‌كه‌ی جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی بونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2017، فوئاد مه‌عسوم،سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌غدا پێشوازیی له ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆمار كرد دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی هه‌ردو گۆڕه‌پانی نیشتمانیی و نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵدا تاوتوێكرد.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كه‌ی به‌پێویستیان زانیووه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ پته‌و كردنی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن لبۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م په‌یوه‌ندیی لایه‌نه سیاسیه‌كان ، به تایبه‌تی له‌م بارودۆخه ناسكه‌دا كه پێویستی به دۆخێكی رۆشن و راشكاوییه.
هه‌رله‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كرا له باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ سه‌رخستنی ئاشتبونه‌وه‌ی ناو كۆمه‌ڵ كه ئاشتیی و ته‌بایی به‌دی ده‌هێنێت له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بایه‌خدان به دابینكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ئه‌نجامی داگیركارییه‌كانی داعش زیانیان به‌ركه‌وتوه .
PM:09:53:11/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 2736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت