وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم باجێكی زۆری خسته سه‌ر ته‌ماته‌ی هاورده
لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی.. باج دەخرێتە سەر بەرهەمی هاوردە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی له باره‌ی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی هاورده‌وه ده‌ركرد و ئاشكرایكرد كه تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، باج ده‌خرێته سه‌ر هاورده‌كردنی ته‌ماته و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك بڕی 350 دیناری ده‌چێته‌سه‌ر.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان کە ژمارەی (5407)ی هەڵگرتووە و واژۆی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی لەسەرە و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە، بڕی باج بۆ یەک کیلۆ تەماتەی هاوردە دیاریکراوە.
بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هەر کیلۆیەک تەماتەی هاوردە بڕی 350 دینار باج دادەنرێت و ئەو بریارەش تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کاری پێدەکرێت و لەسەرجەرم خاڵە سنوریەکان جێبەجێ دەکرێت.
ئەم بریارە دوای ئەوە دێت کە ئه‌مڕۆ 7ی ئەیلولی 2017 ژمارەیەک جوتیاری پێنجوێن و ناوچەکانی دیکە سەردانی وەزیری کشت‌وکاڵیان كرد و داوایان لێکرد لەبەر پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی، باج بخاتە سەر تەماتەی هاوردە.
له به‌رانبه‌ردا وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوه‌تی هه‌رێم داواکاریەکەیانی جێبەجێكرد و ده‌یکاتە بڕیاری فەرمی و بە جوتیارانیش دەڵێت "ئەم بریارە بۆ پاراستنی بەرهمی خۆماڵی و لە پێناو رێزگرتن لە ماندووبوونی ئێوە دەدرێت، بەو مەرجەی کارنەکاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی تەماتەی خۆماڵی و دواجار قورس نه‌کەوێ لەسەر گیرفانی هاوڵاتیان".
PM:02:33:07/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت