هێزێكی زۆری ئه‌مریكا له ناحییه‌ی قه‌راج جێگیركران
هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک مەخمور.. فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز ـ
به وته‌ی به‌رپرسێكی یه‌كێتی له مه‌خمور، هێزێكی زۆری سوپای ئه‌مریكا به چه‌كی قورسه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناحییه‌ی قه‌راجی سه‌ر به ناحییه‌ی مه‌خمور كه وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا دامه‌زرێندراوه.
ره‌شاد خدر گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو زیاتر لە 70 لەتانک و زرێپۆش و تۆپهاوێژی ئەمریکی گەیشتنە گوندی پونگینەی سەربەناحیەی قەراجی سەربەقەزای مەخموور کەوەک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی دامەزرێنراوە.
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی بریاری دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی سوپای ئەمریکا لە گوندی پونگینەی سەربەناحیەی قەراجی قەزای مەخموور درا، دوێنێ دامەزراندنی بنکە سەربازیەكه چووە بواری جێبەجێ کردنەوەو ژمارەیەک هەمەرو باجەرو چەندین دیواری کۆنکرێتی سوپای ئەمریکا گوازرانەوە بۆگوندی پونگینە.
گەلالی وتیشی: "دامەزراندنی ئەم بنکە سەربازیە لەناحیەی قەراج گرنگی خۆی دەبێ بۆسنورەکە لەرووی دڵنیایی ئەمنیه‌وه".
دامەزراندنی ئەم بنکە سەربازیەی ئه‌مریكا هاوکاتە لەگەل نزیک بوونەوەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی حەویجە، کەناحیەی قەراج هاوسنورە لەگەڵ حەویجەو خاڵێکی دەستپێکی هەڵمەتەکان دەبن بۆسەرداعش.
AM:09:25:07/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 19437
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت