فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: سێ ویلایه‌تی داعش له حه‌ویجه هه‌ن و شه‌ڕه‌كه‌ش قورس ده‌بێت
عه‌قید رووكن تاریق ئه‌حمه‌د جاف، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه
وێشتگه نیوز ـ هه‌ستیار
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ ویلایه‌تی داعش له حه‌ویجه‌دا بوونیان هه‌یه و كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئاسان نابێت، ده‌شڵێت، شه‌ڕی حه‌ویجه ده‌بێته كێشه بۆ كورد.
عه‌قید رووكن تاریق ئه‌حمه‌د جاف، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا پرسی به‌شداری كردن و نه‌كردنی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه پێشمه‌رگه له‌سه‌ر به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌و شه‌ڕه‌دا گرفتی هه‌یه.
وتیشی: "پلانێك هه‌یه و ده‌یانه‌وێت پێش 25ی ئه‌یلولی 2017، كێشه‌یه‌ك له جێگه‌ی داعش بۆ كورد دروست بكه‌ن كه من باوه‌ڕم وایه ئه‌و كێشه‌یه حه‌شدی شه‌عبییه‌و به هاتنی بۆ حه‌ویجه‌و سنووری كه‌ركوك رۆیشتنی ئه‌سته‌م ده‌بێت".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی باسكرد، حه‌ویجه له شه‌سته‌كانه‌وه كێشه بووه بۆ كورد، ئێستاش مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك و دوبز و دووزخورماتوو و داقوق هه‌یه، چونكه سه‌رجه‌می ئه‌و هێرشانه‌ی له‌و سنوورانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر پێشمه‌رگه له حه‌ویجه‌وه پلانیان بۆ داده‌نرێت.
تاریق ئه‌حمه‌د جاف ئه‌وه‌شی وت: "شه‌ڕی حه‌ویجه ئاسان نابێت و قورس ده‌بێت، چونكه سێ ویلایه‌تی داعش كه ویلایه‌تی كه‌ركوك و ویلایه‌تی تكریت و ویلایه‌تی دیاله‌یه له‌و شاره‌ن و پێگه‌ی خۆیان قایم كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه سوپای عیراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، له چه‌ند رۆژی رابردوودا فڕۆكه‌كانی عیراق ناوسراویان به‌سه‌ر ئاسمانی حه‌ویجه‌دا به‌ردایه‌وه كه داوایان له هاوڵاتیان كردبوو خۆیان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ به دوور بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بێ زیان بن.
ئەحمەد ئەسەدی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: پلانی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی حەویجە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە دادەڕێژێت، بەڵام تا ئێستا بەرەکانی شەڕ بەسەر هێزەکان دابەشنەکراون.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی وتووه: دابەشکردنی بەرەکان ماوەیەکی زۆری پێناچێت و لە دوای جەژن راستەوخۆ شوێنی هێزەکان دیاریدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانیان لە پاککردنەوەی مین و بۆمبەچێندراەکانی داعش لە شارۆچکەی تەلەعفەر بەردەوامن.
هاوكات غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژانه له موسڵه‌وه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنووری قه‌زای حه‌ویجه ده‌گوازرێنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر حه‌ویجه ده‌كه‌ن.
وتیشی: "شه‌ڕی رزگاركردنی حه‌ویجه هێنده نابات و به زوویی كۆتایی دێت، چونكه داعش وره‌ی به‌رداوه و رۆژانه به ده‌یانیان خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی باسكرد: "له ئێستا هیچ بسته خاكێكی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به ده‌ست داعشه‌وه نه‌ماوه و له لای چه‌كی شاری موسڵ هاوڵاتییان ژیانیان ئاسایی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له لای راست سه‌دا 90ی خانووه‌كان رووخاون و تا خزمه‌تگوزاری پێنه‌گات ئه‌ستمه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی".
هاوكات سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت، دوو تا سێ هه‌زار چه‌كداری داعش له حه‌ویجه‌و ناحیه‌و گونده‌كانی سه‌ر به‌و قه‌زایه هه‌بن، به‌ڵام تا شه‌ڕ ده‌ست پێنه‌كات نازانرێت ژماره‌ی راسته‌قینه چه‌نده‌یه.
ئه‌وه‌شی باسكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا شێوازی به‌شداریكردنه‌كه دیاری نه‌كراوه.
بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەكانی عیراق، لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجەی باشووری كەركووك، 48 ھەزار سەرباز لە ھێزە جیاجیاكانی عیراق بەشداری ئۆپراسیۆنەكە دەكەن و زۆرینەشییان لە پۆلیسی فیدڕاڵی دەبن، هه‌شت ھەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی و 200 تانكی لە جۆری ئەبرامز و تی 72 و تی 55 لە شەڕەكاندا بەكاردەھێنرێن.
جیا لە فڕۆكەكانی عیراق و ھاوپەیمانان، دوو یەكەی تۆپخانەی سوپای ئەمریكا و فرەنساش بەشداری شەرەكە دەكەن.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق پیرۆزبایی له عیراقییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی "سه‌ركه‌وتنی مه‌زن" له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌ڵێنی دا به‌مززوانه رێكخراوی داعش له‌ناو ببات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی قادیمون یا ته‌له‌عفه‌ر ئازادكردنی سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زاكه‌ی راگه‌یاند.
PM:02:41:04/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5413
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت