میدیاكانی په‌كه‌كه: توركیا رۆژئاوای كۆبانێی به‌زاند و له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان به‌شه‌ڕ هاتوون
سوپای تورکیا
وێستگه نیوز ـ
میدیاكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سوپای توركیا سنووره‌كانی رۆژئاوای كۆبانێی به‌زاندووه و له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به‌شه‌ڕ هاتوون.
ماڵپه‌ری رۆژ نیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه کاتژمێر 11:30، بە چەکی قورس و کەرەستەی سەربازییەوە سنووری گوندی بۆبانی بەزاند، کە دەکەوێتە دووری 15 کیلۆمەتری رۆژئاوای کۆبانێ-وە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەپێی مافی رەوای بەرگری لە خۆیان، وەڵامیان دانەوەو ئاڵۆزی هاتووه‌ته ئاراوە".
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: شەڕ بە شێوەی ناوبەناو لە نێوان شەڕڤانان و سەربازەکانی سوپای تورک‌دا بەردەوامە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه سوپای توركیا هێز و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی سوریا ده‌كات، به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا، كه میدیای فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه هاتووه: ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگری دیكه پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور سوریا ده‌گوازنه‌وه و تانك و تۆپهاوێژیان هەڵگرتووه، گەیشتنە کلیس.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: كاروانه‌كه به شاری كلیس دا تێپه‌ڕی و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ئیسڵاحیه سەر بە پارێزگای عه‌نتاب به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر رێگاكه‌ی.
ده‌شڵێت: "كاروانه‌كه كه به رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا ده‌برێت، ئامانج لێی گه‌یاندنی پشتیوانیه بۆ یه‌كه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا و، له‌سه‌ر سنوور جێگیر ده‌كرێن".
PM:02:31:27/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3726
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت