به‌ڤیدیۆ... گه‌نجێك ده‌چێته دوكانێكه‌وه و گولـلـه‌یه‌ك ده‌نێت به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه
وێستگه نیوز -
گه‌نجێك له كه‌ركوك ده‌چێته ناو دوكانێكه‌وه و گولـلـه‌یه‌ك ده‌نێت به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه و دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ریده‌خات، گه‌نجێك ده‌چێته فرۆشگایه‌كه‌وه له شاری كه‌ركوك و به‌زۆر بڕێك پاره له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌سێنێت و گوللـه‌یه‌كیش ده‌نێت به ڕانیه‌وه، دواتر هه‌ڵدێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له مه‌ڵبه‌ندی 2ی یه‌كێتی كه‌ركوك رایگه‌یاند، توانیویانه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیربكه‌ن كه خه‌ڵكی گوندی بنه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و له ئێستادا ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی تاوانه‌كانی شاری كه‌ركوك كراوه".
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
PM:04:23:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 20076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت