‌ئه‌مڕۆ مامۆستایان موچه‌ وه‌رده‌گرن

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی بۆ مانگی شه‌ش راگه‌یاند و بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23 ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شه‌ش چه‌ند وەزارەتێك دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ په‌روه‌رده‌كانی‌ (ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 24ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان و مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، په‌روه‌رده‌كانی‌ (سه‌نته‌ری‌ شاره‌كان)،  وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.
 
هه‌ر له‌ خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌: رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 27ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌، وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌كردن، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو، وه‌زاره‌تی‌ رۆشنبیری‌ و لاوان، وه‌زاره‌تی‌ داد، ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.

دواجار ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، رۆژانی‌ دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ 28 و 29ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت،  رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 30 و 31ی ئابی 2017، مووچه‌ی‌ خانه‌نشینانی‌ شارستانی‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندبوو، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئابه‌وه‌ خشته‌ی نوێی مووچه‌ رابگه‌یه‌ندرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌ وه‌ریده‌گرێت.

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی راگه‌یاند و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه‌ به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه‌، به‌شێك له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه‌، كه‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌ له‌ %30 بۆ %70 ده‌گرێته‌وه‌ و به‌پێی زۆری و كه‌می رێژه‌كه‌ی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه‌.


AM:08:49:23/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌