سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: هانی گۆڕان ده‌ده‌ین هه‌نگاو بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بنێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام پێیانوایه ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و ده‌رفه‌ت هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گونجاو، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "خۆیشمان هانیان ده‌ده‌ین به‌تایبه‌تیش گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ رێككه‌وتن بنێت له‌گه‌ڵَ پارتی بۆ كۆتایی هێنان به كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئێمه باوه‌ڕمان ئه‌وه‌یه له گرژی و په‌یوه‌ندی خراپی ئه‌و دوو لایه‌نه دانیشتنیان هه‌نگاوێكی باشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، به‌ڵام پێمانوایه ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه و ده‌رفه‌ت هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گونجاو".
ئه‌سه‌سه‌رد وتی: "خۆمان هانیان ده‌ده‌ین به‌تایبه‌تیش گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ رێككه‌وتن بنێت له‌گه‌ڵَ پارتی بۆ كۆتایی هێنان به كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، كێشه سیاسییه‌كانیش له‌م قۆناغه‌دا له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات، پاشان ده‌كرێت له په‌رله‌مان هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بوروژێندرێَن".
وتیشی: "هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی سیاسی رێكبكه‌ون و پاشان بیبه‌نه‌وه ناو په‌رله‌مان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه پارتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بكه‌ن، سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: "پێموایه ده‌رفه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه هه‌یه بیكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ین ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به سه‌ره‌تایه‌ك دابنێن بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، نامانه‌وێت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان دوایین كۆبوونه‌وه بێت، ئومێدمان وایه كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شی به‌دوادا بێت".
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ شاندی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازیڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌یشتنه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ماوه‌ی چوار كاتژمێر كۆبوونه‌وه، به‌ڵام لێدوان و راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییان نه‌بوو.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد، دوای ته‌وابوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی، مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، شه‌ش خاڵیان داوه‌ته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیوادارن گۆڕانیش لای خۆیانه‌وه تاوتوێی بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه د.ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "پارتی میكانیزمی بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ش خاڵه‌كه‌ی پێ نه‌بوو، ئێمه‌ش جه‌ختمان له پێنج خاڵه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانی كرده‌وه و به پله‌ی یه‌كه‌میش پێداگیریمان له‌سه‌ر باشكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك كرده‌وه، به‌ڵام بۆ باشكردنی بژێوی خه‌ڵك پارتی به‌شێوه‌یه‌ك قسه‌یان ده‌كرد كه نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ناكه‌ن و ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه".
بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان په‌كخراوه و روونه له‌به‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، به‌ڵام ئه‌وان تائێستاش رازی نین هه‌مواری ئه‌و یاسایه بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ رێكنه‌كه‌وتین، چونكه هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاڵه‌كانمان سوور بووین".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام بدرێت، د.ئاسۆ وتی "پێمانوتن ریفراندۆم له ئێستادا پێویست نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی له‌بار نییه و مه‌ترسیداره بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان".
له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی وێستگه نیوز سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و گۆڕان ده‌كرێت، به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وتی "نازانین ئاخۆ بۆ داهاتوو كۆده‌بینه‌وه یان نا".
ئه‌مڕۆش فازیڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "بڕیاره هه‌ردوولا پرس و راوێژ به سه‌ركردایه‌تی خۆیان بكه‌نه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن بۆ بڕیاردانی كۆتایی ئایا رێكده‌كه‌ون یان نا".
ناوبراو وتیشی: "پێشتریش رامگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر گۆڕان بتوانێت خۆی له‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌رباز بكات كه په‌رله‌مانی تووشی شه‌له‌ل كرد، ئه‌و عه‌قڵیه‌یه‌ی نه‌یزانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتیدا بكات و ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه‌یان دروستكرد، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خۆی له‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌رباز بكات".
PM:11:31:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت