شیروان عه‌بدوڵا له توركیا ده‌ركه‌وت
وێستگه نیوز – دوای ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری كوردستانی به‌جێهێشت، هونه‌رمه‌ندی میلـلـی شیروان عه‌بدوڵا له وڵاتی توركیا ده‌ركه‌وت.
نزیكه‌ی 10 ڕۆژ پێش ئێستا هونه‌رمه‌ندی میلـلـی شیروان عه‌بدوڵا به خێزانی كوردستانی به‌جێهێشت و به‌وته‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌زای ساز سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره میلییه‌كانی كوردستان لقی سلێمانی، شیروان عه‌بدوڵا و ماڵی مه‌ریوان عه‌بدوڵای برای پێكه‌وه كوردستانیان به‌جێهێشتووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هونه‌رمه‌ند شیروان عه‌بدوڵا له ئێستادا له توركیایه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات له‌وێوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا بڕوات.
PM:11:05:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 20889
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت