به ره‌سمی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری كرا
وێستگه نیوز –
ئێواره‌ی دوێنێ له ناوچه جیاوازه‌كانی سعودیه مانگ نه‌بینرا و به‌وهۆیه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ته‌واوكه‌ری مانگی زی ئه‌لقعده دانرا و سبه‌ینێ یه‌كه‌م رۆژی مانگی زی ئه‌لحجه‌یه و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته رۆژی 1ی ئه‌یلول.
له‌سه‌ر داوای دادگای باڵای سعودیه، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 29ی زی ئه‌لقعده، لیژنی بینینی مانگ كۆبۆوه بۆ بینینی مانگی زی ئه‌لحجه‌ی ساڵی 1438ی كۆچی، به‌ڵام مانگ نه‌بینرا و به‌وپێیه‌ش ئه‌مڕۆ 30ی مانگه و ته‌واوكه‌ری مانگی زی ئه‌لقعده‌یه.
به‌وپێیه‌ش سبه‌ینێ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23ی ئابی 2018 یه‌كه‌م رۆژی مانگی زی ئه‌لحجه‌یه و رۆژی پێنجشه‌ممه (31ی ئاب) رۆژی عه‌ره‌فه‌یه و رۆژی هه‌ینی 2017/9/1 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:05:46:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 46555
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت