زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌و سێ منداڵه‌ی له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن باوكیان فڕێدرابوونه سه‌ر شه‌قام
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
ئه‌و سێ منداڵه‌ی له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه فڕێدرابوونه شه‌قام، دوای هه‌وڵدانێكی زۆر گه‌ڕێندرانه‌وه لای باوكیان.
جوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ژنان و منداڵ و خێزان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئه‌و سێ منداڵه‌ی له‌شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه فڕێدرابوون، خێزانێك بۆ ماوه‌یه‌ك له‌خۆیگرتبوون و پاشان چوونه لای ماڵی باوكی دایكیان، دوای ئه‌وه‌ش به هه‌وڵدانێكی زۆر له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه وه‌رگیرانه‌وه و ئێستا له ناحیه‌یه‌كی سنووری شاری سلێَمانی ده‌ژین".
رۆژی 6-8-2017 جوان حه‌سه‌ن، به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ماوه‌ی 15 رۆژه 3 منداڵی كورد له‌لایه‌ن باوكیانه‌وه فڕێدراونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ئێستا لای خێزانێك به‌شێوه‌ی كاتی به‌خێو ده‌كرێن، به‌ڵام بڕیاره ببرێنه لای نه‌نكیان".
جوان حه‌سه‌ن وتبووی: "ئه‌و سێ منداڵه كچه گه‌وره‌كه‌یان 14 ساڵه و دوو كوڕی دیكه‌شیان خوار 10 ساڵن".
هه‌روه‌ها وتبووشی: "هه‌رچه‌نده تائێستا منداڵه‌كانمان نه‌بینیوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان پێشتر باوك و دایكیان جیابوونه‌ته‌وه و منداڵه‌كانیش لای باوكیان بوون، دایكیشیان شووی كردۆته‌وه".
به وته‌ی ناوبراو "هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان باوكیان ژنی دووه‌می هێناوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه منداڵه‌كانی فڕێداوه و دایكشیان ئاماده نه‌بووه به‌خێویان بكات".
جوان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو كه "ئێمه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ین تا بزانین باوكه‌كه بۆچی منداڵه‌كانی فڕێ داوه‌ته سه‌ر شه‌قام، بڕیاریشه منداڵه‌كان ببرێنه لای نه‌نكیان، ده‌بێت بزانین نه‌نكیشیان ئاماده‌یه به‌خێویان بكات؟، ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو به‌خێویان بكات هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دیكه ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی منداڵ و خێزان ئاشكراشیكردبوو ئه‌مساڵ تائێستا نۆ منداڵ له شاری كه‌ركوك فڕێدراون و رایگه‌یاند كه "فڕێدانی منداڵ بۆته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار، هۆكاره‌كانیش به‌شێكیان ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تین، به‌شێكی دیكه‌شیان نه‌بوونی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی باوك و دایكه بۆ منداڵه‌كانیان".
PM:02:41:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت