سلێمانی..دوو كه‌س به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزادران


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو كه‌سی راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزادراون و تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، هاتووه‌: لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی بنبڕکردن و رێگرتن لە هێنان و بازرگانیکردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،لەڕۆژانی (6-1-2017) دوو کەس دەستگیربکەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا، لە رۆژی (20-8-2017) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- تاوانبار (ک. ع. ک) لەدایکبوی 1991 عیراق، پیشەی کاسب، رەگەز نێر ، بە تاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (6) مانگ له‌گه‌ڵ غەرامەکردنی بەبڕی چوار سەد و 50 هەزار دینار . 

2- تاوانبار (هـ. ن. ع) لەدایکبوی ساڵی 1994 عیراق، پیشەی کاسب، رەگەز نێر ، بە تاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەکردنی بەبڕی بەبڕی چوار سەد و 50 هەزار دینار.


AM:10:43:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو