"گۆڕان ده‌بێته‌وه به ئۆپۆزسیۆن و پارتی و یه‌كێتیش حكومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنن"
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 21ی ئابی 2017 ڕایگه‌یاند كه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی ڕێكه‌وتنێكی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ڕایگه‌یاند كه له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی پارتی و گۆڕان ده‌ركه‌وت دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سازانێكی تری پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاو ده‌نێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت ببێته‌وه به ئۆپۆزسێۆنه‌كه‌ی جارانی و به‌شداری ئه‌و چاكسازییه سیاسییه نه‌كات كه یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن چ له‌نێو حكومه‌ت چ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه جەختیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نایه‌وێت خۆی "له‌قه‌ره‌ی ریفراندۆم و كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بداته‌وه، چونكه كات له‌به‌رده‌میدا نه‌ماوه".
سه‌رچاوه‌كه ڕونیكرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتنێكی نوێن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڵام " گۆڕان له‌ترسی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی نایه‌وێت بێته نێو ئه‌و رێكه‌وتنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتی"پارتی دیموكراتی كوردستان دوو دڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه ترسی هه‌یه به‌شداربێت له‌و رێكه‌وتنه‌و له‌ئه‌نجامدا زه‌ره‌ری لێبكات، كه ئه‌مه‌ش مافی خۆیه‌تی".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌وه‌ی گرفتی له‌به‌رده‌م چوونه پێشه‌وه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه دروستكردووه ئه‌و به‌شه‌ن له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئاماژه به رێكه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌ماڵی "به‌رێز مام سه‌رۆك مام جه‌لال مۆركرا".
PM:07:35:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 33156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت