نرخی دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017، له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه بینی له‌چاو به‌یانی ئه‌مڕۆ كه بازاڕ كرا بوه‌وه.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كاتی داخستنی بازاڕ، نرخی دۆلار دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی.
وتیشی: "100 دۆلار به 125 هه‌زار و 600 دینار بوو، له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به 126 هه‌زار و 500 دینار و به فرۆشتن به 126 هه‌زار و 700 دینار بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار به كڕین به 126 هه‌زار و به فرۆشتن به 126 هه‌زار و 250 دینار بوو.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی دۆلار له نێوان 125 هه‌زار بۆ 126 هه‌زار دیناردا یاری ده‌كات و تا ئێستا نه‌توانراوه له نرخێكدا جێگیر بكرێت.
PM:05:42:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 13099
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت